Ahmet Karaahmet,Mehmet Burak Karacaoğlu
06 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2022
ئیدلب - AA
لە هێرشێکی رژێمی بەشار ئەسەد بۆسەر کەمپێکی ئاوارەکان لە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا کە بە بۆمبی هێشوویی ئەنجامیدا، شەش هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست دا و لانیکەم ٧٥ کەسی دیکە برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی بەرگریی مەدەنی (کڵاو سپییەکان)ەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، هێزەکانی رژێم کاتەکانی بەیانی ئەمڕۆ، بە بۆمبی هێشوویی هێرشیان کردووەتە سەر کەمپی مەرام لە باکووری پارێزگای ئیدلب کە ئاوارەکانی تێدا دەژین.
لە هێرشەکەدا، شەش کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ٧٥ کەس برینداربوون.
دوا بە دوای هێرشەکە برینداران لەلایەن تیمەکانی بەرگریی مەدەنییەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.