Mohamad Misto,Levent Tok,Adham Kako
10 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
قونه‌یترە/ئه‌نقه‌ره - AA
ئیسرائیل به تانك و فڕۆكه هێرشیكرده سه‌ر ناوچه‌كانی به‌عس و هداری سه‌ر به پارێزگای قونهیترەی باشووری سووریا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی پارێزگای قونه‌یترە ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، هێزه‌كانی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه بۆردومانی ناوچه‌كانی به‌عس و هداری سه‌ر به پارێزگای قونهیترەی باشووری سووریایان كردووه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ددان.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وورووبه‌ری شاری به‌عس و ناوچه‌ی تهلئهحمهری ریفی باكووری پارێزگای قونه‌یترە.
دوای هێرشه‌كان، ئیسرائیل له به‌رزایی جۆلان زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسێكی نووسینگه‌ی گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "ده‌توانم بڵێم كه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێیدا، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی ناڵێم و هێشتا نازانم".
هاوكات ئه‌و به‌رپرسه هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی بۆ هێرشی تانكه‌كان نه‌كرد.