Sarmand Hameed
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
میسر - AA
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای رایگەیاند هیچ ئەڵتەرناتیڤیک نییە بۆ بەکارهێنانی هێز دژ بە رژێمی سووریا
لە گوتارێکی تەلەڤیزیۆنیدا، مای ئاماژەی بەوە کرد کە دوای ڤیتۆکردنی بڕیاری پەیوەست بە سووریا لە لایەن رووسیاوە، هیچ ئەلتەرناتیڤیک نەما لە بری بەکارهێنانی هێز دژ بە رژێمی سووریا.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی لە گرنگی هێرشە ئاسمانییەکەی لەگەڵ هاوپەیمانانی کردووە و رایگەیاند رێگە بە داخوورانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نادەین و جەختی لەوە کردەوە کە رژێمی سووریا بەرپرسە لە کردنە ئامانجی هاووڵاتییانی سڤیل لە دوما بە چەکی کیمیایی.
مای ئاماژەی بەوە کرد کە دەبوایە وەڵامی رژێمی ئەسەد بدرابایەوە و سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ئەوەی لە ئێستادا روودەدات (هێرشی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا بۆ سەر سووریا)، بە ئامانجی گۆڕینی رژێمی سووریا نییە، بەڵکو بۆ دانانی ئاستێکە بۆ تواناکانی لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هێرشی سەر سووریا بە "پەیامێکی گرنگ" وەسف کرد.
ماڵپەڕی BBCی بەریتانی لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای گواستووەتەوە کە وڵاتەکەی چوار فڕۆکەی لە جۆری تۆرنادۆی سەر بە هێزئ ئاسمانی بەریتانیا بەشدارییان کردووە لە "بۆردومانی سەربازیی دیاریکراو" دژ بە رژێمی سووریا.