Ankara
نیودەلهی- AA
لە شاری مومبای پایتەختی ویلایەتی ماهاراشترا رۆژئاوای هیندستان، باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی داڕووخا.
لەبارەی رووداوەکەوە سەرۆکی تیمەکانی نیشتمانیی بۆ ئیدارەدانی کارەساتە سرووشتییەکان، ساتیا پرادخان ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی داڕوخانی باڵەخانەکەوە، لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ی دیکەش برینداربوون.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە تیمەکانی فریاگوزاری هەوڵ بۆ رزگارکردنی ٢٠-٢٥ کەسی دیکە دەدەن کە لە باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵەخانە داڕووخاوەکەدا گیریان خواردووە.
لە مانگەکانی حوزەیران و ئەیلوولدا، بەهۆی بارانی وەرزییەوە، داڕووخانی باڵەخانە کۆنەکان لە هیندستان زیاد دەکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن