Emre Aytekin
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە هیندستان ٩٨٦ كه‌س به پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بڵاوی کردەوە کە كۆی حاڵەتەکانی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه لە وڵاتەکەی گه‌یشتووه‌ته، ١٠٤ هه‌زار و ٥٥٥ كه‌س.
هاوکات ٧٢ هەزار کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون، بەوەیش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، شەش ملیۆن و ٧٥٧ هه‌زار و ١٣٢ كه‌س.
تا ئێستا لە هیندستان پێنج ملیۆن و ٧٤٤ هه‌زار و ٦٩٣ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە ریزبەندی دووەمی گرتووە لەسەر ئاستی جیهان.