Ramal Abdullah Mahmood
11 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2017
ریاز – AA
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریاز، هۆشداریدا بە هاووڵاتییانی ئەمریکی لە سعوودیە، لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لەو وڵاتە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەریازی پایتەختی سعوودیە لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کردووە لە کاتی ئەنجامدانی گەشتەکانیان زۆر وریا بن لەو شوێنانەی گەشتیارانی بیانی زۆر رووی تێدەکەن، بەهۆی بەردەوامی مەترسی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لەلایەن داعش و ئەلقاعیدەوە.
راگەیەندراوەکە پێشنیاری بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکی کردووە سەرلەنوێ چاوبخشێننەوە بە بڕیاری گەشتەکانیان بۆ سعوودیە، ئەگەر لە دۆخی پێویستدا نەبێت گەشتەکانیان سنووردار بکەن. تیشکیشی خستووەتە سەر ئەوەی لەوانەیە لە هەر ناوچەیەکی سعوودیە هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدرێت.