Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein
05 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی ئاراكان كه به هۆی هێرشی سوپای میانمار و بوزییه نه‌ژادپه‌رسته‌كانه‌وه هه‌ڵاتوون و گه‌یشتوونه‌ته به‌نگلادیش، 123 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌واڵێكی BBCدا، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 35 هه‌زار موسوڵمانی هه‌رێمی ئاراكان گه‌یشتوونه‌ته به‌نگلادیش.
ئه‌و به‌رپرسانه راشیانگه‌یاندووه کە له 25ی ئابی رابردوودا كه توندوتژییهكانی میانمار سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، تا ئێستا زیاتر له 123 هه‌زار موسوڵمانی ئاراكان گه‌یشتووته‌نه وڵاتی به‌نگلادیش.
ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له میانمار هه‌ڵدێن له رێگه‌ی وشكانی و ده‌ریاییه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه به‌نگلادیش و ده‌یان هه‌زار كه‌س له سنووری ئه‌و وڵاته‌دا له‌چاوه‌ڕوانیدان.
حكوومه‌تی میانماریش رێگه به گه‌یشتنی هاوكاریی مرۆیی به‌و خه‌ڵكه‌ی هه‌ڵاتوون نادات.