Muhammet Ali Kemal
17 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2019
هه‌ولێر - AA
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەوڵەتی هندستان بۆ كاروباری دەرەوە و په‌رله‌مان، ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران، رێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری مه‌هاتما گاندی، له پاركی شه‌هید سامی عه‌بدوڕه‌حمان، له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

رێوڕه‌سمه‌كه كه بۆ یادی ١٥٠ ساڵه‌ی له‌دایكبوونی گاندی بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و دیپلۆمات و نوێنه‌رانی هندستان و وڵاتانی بیانی تێیدا ئاماده‌بوون.
