Mohamad Misto,Rewa Mahmut Hasan
19 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
بەشار ئەسەد و رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/پەیەدە کە ماوەیەکی درێژ هاوپەیمانیی یەکتر بوون، لە ئێستا یەکتری تاوانبار دەکەن و تاوانبارکردنەکانیشیان روو لە هەڵکشانە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سانای رژێمی سووریا، دوێنێ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا لە دیمەشق، بەشار ئەسەد رایگەیاند: ''ئەوانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندیی وڵاتێکی دەرەکی و لەسەروو هەمووشیانەوە بە ئەمریکا دەکەن، خۆفرۆشن''.
لەبەرامبەر ئەمەشدا زنجیرەیەک لێدوان لە لایەن سەرانی پەیەدەوە بڵاوکرایەوە. یەکێک لە سەرانی پەیەدە، رەزان کیللۆ رایگەیاند: ''بڕوانامەی نیشتمانپەروەریی لە ئەسەد وەرناگرین'' و ئاماژەی بەوەشکرد ئەسەد نا بەڵکو هێزە نێودەوڵەتییەکان سووریا بەڕێوەدەبەن و گوتی: ''ماوەی دەسەڵاتی رژێم بەسەرچووە''.
لەلایەکی دیکەوە و لە ئەژمارێکی هەسەدە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسراوە ''دوایین کەس کە دەتوانێت باسی خۆفرۆشی بکات بەشار ئەسەد و پاشماوەکانی رژێمەکەیەتی. ئەوەی کە تیرۆریستەکان لە گرتووخانەکان ئازاد دەکات، خودی رژێمە''.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە شەری ناوخۆدا بەشێوەیەکی فراوان پەیەدەو رژێمی ئەسەد لەزۆر بواردا هاریکاری یەکتریان دەکردو زۆرێک لە کێڵگە نەوتییەکان پێکەوە دەپارێزران و نەوتی دەرکراویشیان لەنێوان خۆیاندا دابەش دەکرد و ئۆپەراسیۆن و مەشقی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجام دەدات.
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەرێی نەخشەوە ئاژانسی ئانادۆڵو پێی گەیشتووە، پەیەدە لەسەدا ٢٣ی سووریای کۆنترۆڵ کردووە کە دەکاتە ١٨٥ هەزار کم.
لە ٢٦ ی ئەیلوولدا وەزیری دەرەوەی رژێمی ئەسەد وەلید موعەلیم رایگەیاندبوو کە دەکرێت داوای پەیەدە بۆ ئۆتۆنۆمی دانوستانی لەسەر بکرێت، بەڵام هەواڵگری رژێم و لیژنەی دانوستانی رێکخراوەکە لە تشرینی یەکەمدا نەگەیشتبوونە رێککەوتن.
دوای دەستبەسەردا گرتنی دێرازۆر کە ناوجەیەکی دەوڵەمەندی وزەیەو دەکەوێتە سەرسنووری عێراق و پێشتر لەدەست رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا بووە، لەسەر دابەشکردنی ناوچەکان گرژی و ئاڵۆزی روویان دابوو. رژێمی ئەسەد نەیدەویست کە ناوچە دەوڵەمەندەکانی گازو نەوت لە رۆژهەڵاتی فورات بۆ پەیەدە بەجێ بهێڵێت. ئەمریکای هاوپەیمانی پەیەدەش، تەنیا لە بەشی رۆژئاوای رووبارەکە دژ بە داعش، رێگەی دەدا پەیەدە پێشڕەوی بکات. لەکاتێکدا زۆربەی ناوچەکانی سەرچاوەی وزە لەلایەن رێکخراوەکەەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.