Çağrı Koşak
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2021
عه‌ده‌ن – AA
هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه رایگه‌یاند له میانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی کە له پارێزگای مه‌ئریب ناوەڕاستی یه‌مه‌ن بۆسه‌ر چه‌كدارانی حووسیی سه‌ربه ئێران ئه‌نجام دراون، زیاتر له ١٠٠ چه‌كدار كوژراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی كه له ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه بڵاو كراوه‌ته‌وه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٩ ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر چه‌كدارانی حووسیی له مه‌ئریب ئه‌نجام دراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "لە ئاكامی ئۆپهراسیۆنهكانیشدا، ١٤ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی تێكشكێندراون و زیاتر له ١٠٠ تیرۆریست كوژراون".
له‌مباره‌یه‌وه تا ئێستا حووسییه‌كان هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.