Gülsüm İncekaya
24 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، دكتۆر نەسر حه‌ریری رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان گوشاریان لێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه به‌شداری پێ بكرێت له لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه گفتوگۆ ناكه‌ن.
سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، دكتۆر نەسر حه‌ریری و جێگری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه، عه‌بدولباست عهبدولـلەتیف و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانییه‌ته، روبا هابووس و یوسف مه‌حه‌لی و ژماره‌یه‌كی زۆری میدیاكار به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانیی هاوپهیمانییهتهكهدا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشهاتەکانی سیاسیی و مه‌یدانیی سووریا، كاره‌كان بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، سیاسه‌تی رووسیا ده‌رباره‌ی سووریا و كێشه‌كانی په‌نابه‌رانی سووریا له توركیا و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه رزگار كراون، تاوتوێ کران.
نەسر حه‌ریری جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه رووسیا و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د جگه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای سه‌ربازی، هیچ هه‌ڵوێستێكی دیكه‌یان نه‌بووه و باسی له‌وه كرد كه چاوه‌ڕوان ناكه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له ٣٠ی ئه‌م مانگه‌دا چاره‌سه‌ری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی پێ بێت.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، دكتۆر نەسر حه‌ریری رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان گوشاریان لێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه به‌شداری پێ بكرێت له لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه گفتوگۆ ناكه‌ن و گوتی: "ئه‌و وڵاتانه نه‌وەك ده‌یانه‌وێت ئه‌وان به‌شداریان پێ بكرێت له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا، ته‌نانه‌ت داوایان كرد بكرێنه به‌شێك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سووریاش، به‌ڵام ئێمه ئه‌وان وه‌ك به‌شێك له سووریا نابینین و ئه‌وان تیرۆریستن. له‌نێویاندا چه‌ندین تیرۆریست هه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به سووریاوه نییه. هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌واندا دانانیشین".