توركيا, سياسەت

سەرۆکی گشتی ئییی پارتی رەخنەی لە چاکسازییەکانی دەسەڵات گرت

سەرۆکی گشتی ئییی پارتی، مەڕاڵ ئاکشەنەر: "بەڕێز ئەردۆغان! نە ئیدارەیەکی سیاسیی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانەی تۆ باسی دەکەیت نە لە تیمەکشتدا هەوڵی ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانە هەیە".

Adem Balta  | 24.11.2020 - نوێکردنەوە : 24.11.2020
سەرۆکی گشتی ئییی پارتی رەخنەی لە چاکسازییەکانی دەسەڵات گرت

TBMM

ئەنقەرە- AA

سەرۆکی گشتی ئییی پارتی، مەڕاڵ ئاکشەنەر لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا، گوتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە بەرزی ئامارەکانی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا کرد.

مەڕاڵ ئاکشەنەر رەخنەشی لە سیاسەتی پارتی دەسەڵاتدار گرت و رایگەیاند "ئایا دەسەڵات هاوشێوەی ١٩ ساڵی رابردوو دۆست و هاوپەیمانەکانی هەڵدەبژێرێت یان گەلەکەی خۆی؟ هەموومان ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە هەڵانەی دەسەڵات دەبینین. رێوشوێنە نیوەناچڵەکان و قەرزە بەڕووکەش یارمەتیدەرەکان وەک پێویست نین. شوێنکارەکان دادەخرێن و هاووڵاتییانمان بێکار دەبن. حکوومەت بۆ رۆژێکی ئاوا هەیە تا بەرپرسیارییەتییاکان بگرێتە ئەستۆ، ئەگەر دەسەڵات بە ئەرکی خۆی هەڵنەسێت ئەوا ئەرکەکانی دەکەونە ئەستۆی گەل".

سەرۆکی گشتی ئییی پارتی باسیشی لە رەوشی ئابووری کرد و گوتی: "لە تەمووزی ٢٠١٨دا، قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی دەوڵەت یەک ترلیۆن لیرە بووە. ئەمڕۆ گەیشتوەتە ١،٩ ترلیۆن لیرە. گوژمەی ستراتیجییە هەڵەکانی قەرز لە دوو ساڵی رابردوودا، ١٣٥ ملیار لیرە بووە. واتە سیستمە سەرکۆمارییەکەی بەڕێز ئەردۆغان و زاواکەی ١٣٥ ملیار لیرە لەسەرمان کەوتووە".

مەڕاڵ ئاکشەنەر بانگەشەی ئەوەشی کرد کە حکوومەت هەوڵدەدات لەڕێی بەڵێنەکانی چاکسازییەوە خۆی بهێڵێتەوە و گوتی: "هەر لە یەکەم رۆژەوە تێگەیشتین ئەو لێدوانانەی لە بێچارەییدا دەدرێن، هیچکامێکیان راستگۆیانە نین. بەڕێز ئەردۆغان! نە ئیدارەیەکی سیاسیی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانەی تۆ باسی دەکەیت نە لە تیمەکشتدا هەوڵی ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانە هەیە. ئەو "چاکسازی دادوەری"ییەی باسیشت کرد کاتێک رۆژی دواتر هەڕەشە لە سەرۆکی گەورەپارتی ئۆپۆزسیۆن کرا، بێدەنگەتان لێکرد. ئەو "چاکسازی ئابوور"ییەی باستان کرد لەڕێی دەوڵەمەندکردنی دۆستەکانتانەوە بەردەوامیتان پێدا. باسی "کێشەی سوو"تان کرد، بەڵام رێژەی سووتان زیاد کرد. باسی "پرسی دراو"تان کرد، بەڵام ١٠٠ ملیار دۆلاری بانکی ناوەندیتان فڕێدایە تەنەکەی خۆڵەوە. باسی "هاوکاری زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزە"تان کرد، بەڵام بە پارەی گەل هۆتێلی شاهانەتان دروست کرد. باسی "چاکسازی پەروەردەیی"تان کرد، بەڵام مامۆستاکانتان کردە کرێکاری وەرزێر. باسی "چاکسازی کەرتی تەندروستی"تان کرد، بەڵام نەخۆشخانەی حکومیتان نەهێشت. باسی "چاکسازی دیموکراسی"تان کرد، بەڵام رژێمی تاکڕەویتان دامەزراند. گەل لە خەمی پاروە نانێکدایە، ئێوەش لە خەمی کەیف و سەفای ناو کۆشکدان. بەڕێز ئەردۆغان! ئیدی لە پێناو پاراستنی کورسییەکەی خۆتان، واز لە مامەڵەکردن بە چاکسازییەوە بهێنن لەگەڵ گەل".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın