Sarmand Hameed
11 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2021
هەولێر - AA
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی شەممە ٢٠٢١/٦/١٢ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لەسەر بانگهێشتی فەرمی جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی ئیمارات، محەمەد بن زائید ئال نەهیان بچێتە وڵاتی ئیمارات و لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی کۆدەبێتەوە.
سەرەتای مانگی ئایاری رابردوو، كۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاری بانگهێشتنامه‌يه‌كى محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هيانی راده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ سه‌ردانى ئيمارات.
چاوەڕێ دەکرێت، نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات، تاوتوێی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق به‌گشتی، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات و گرنگيی زیاتر په‌ره‌پێدانیان له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بکات.