Sarmand Hameed
12 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2021
هەولێر - AA
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئیمارات، سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له ئه‌بو زه‌بی کرد.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ باڵیۆز، مەزهەر مستەفا جبوری و ستافی باڵیۆزخانه، په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و ئیمارات و دۆخ و کاروباره‌کانی ره‌وه‌ندی عێراقیان له ئیمارات تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له گرنگیی په‌ره‌پێدانی بواره‌کانی هاوبه‌شی و هاریکاریی نێوان هه‌ردوو وڵات کرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشی له باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه کرد بۆ کار و هه‌وڵه‌کانیان له‌پێناو بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌کان و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.
لەلای خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزی عیراق و ستافی باڵیۆزخانه، خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵیۆزخانه، ده‌ربڕی.