Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
30 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا، جێمس جێفری له‌گه‌ڵ جێگری یاریدەدری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆیل رایبێرن ئه‌مڕۆ سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان كه ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن تا دووی ئایاری داهاتوو درێژه‌یان ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه جێفری و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیادا باس له بابه‌تی سووریا ده‌كه‌ن و هاتووه "له كاتێكدا سوپای ئه‌مریكا هه‌ژموونی له سووریا كه‌م ده‌كات، تاوتوێی نیگه‌رانییه ئه‌منییه شه‌رعییه‌كانی توركیا ده‌كرێت له باكووری سووریا".
له لایه‌كی دیكه‌وه، تاوتوێی به‌رژه‌وه‌ندییه بهرامبهریهكانی دیكه ده‌كرێت وه‌ك بانگه‌وازی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاسایش له باكووری سووریا و ده‌سته‌به‌ری شكستپێهێنانی داعش به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی.
- ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی سووریا له جنێف
ئاماژه به‌وه دراوه جێمس جێفری و شاندی یاوه‌ری دوای سه‌ردانكردنی ئه‌نقه‌ره ده‌چنه شاری جنێف لە سویسرا و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تایبه‌تی میسر، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئوردن، سعوودیه و به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گرووپی سووری كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "شانده‌كان تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی سووریا ده‌كه‌ن به تایبه‌ت ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له باكووری رۆژئاوای سووریا، پێویستی گه‌یاندنی ئه‌و هاوكارییه مرۆییه‌ی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته رێگه‌ی لێ ده‌گیرێت و پێویستی زیاتری پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاندانی لایه‌نه‌كانی بۆ چوونه ناو پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی به ره‌چاوكردنی بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی".