Betül Yürük
08 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2022
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان-AA
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد، له ٢٧ی شوباته‌وه تا ئێستا هه‌زار و ٢٠٧ كه‌س له ئۆكراینا كوژراون و برینداربوون.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، ئاشكرایكرد ژماره‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رووسیادا بۆ سه‌ر ئۆكراینا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ ٤٠٦ به‌رز بووه‌ته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ره‌نگه ئه‌م ژماره‌یه زۆرتر بێت.
ستیفان دوجاریك تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان له ٢٤ی شوباته‌وه تا ئێستا له ئۆكراینا، هه‌زار و ٢٠٧ كه‌سن و ئاشكرایشی كرد زیاتر له ملیۆنێك و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س ئۆكراینایان جێهێشتووه.
دوجاریك بانگه‌وازی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتنی سه‌لامه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌سته‌به‌ر بكرێت كه له‌و شارانه گیریان خواردووه كه پێكدادانی تێدایه. ئاماژه‌ی به‌وه كرد له هێرشه‌كاندا نۆ نه‌خۆشخانه، كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی و ئه‌مبوڵانسه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه.