Şerife Çetin
16 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2023
نەتەوەیەکگرتووەکان-AA
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشكرایكرد، ئەو دوو مەرجەی ده‌سه‌ڵاتی سووریا لە نامەکەدا خستووەیهتیەڕوو، بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی جیلڤه‌گۆزو بۆ ماوەی شه‌ش مانگ به‌ڕووی گواستنه‌وه‌ی هاوکارییە مرۆییەکان، مایه‌ی قبوڵكردن نیین.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەسەرچاوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دەستی کەوتوون، نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانییەکانی گەیاندووەتە ئەنجوومەنی ئاسایش.
لەو دۆكیومێنتهدا کە نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی کردووە، ئاماژە بەوە کراوە ئەو مۆڵەتەی لەلایەن ده‌سه‌ڵاتی سووریاوە دراوە، زه‌مینه‌ی یاسایی بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان ره‌خساندووه تاوه‌كو ئۆپەراسیۆنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ماوەی شه‌ش مانگ رێكبخات.
لە دۆكیومێنتهكهدا هاتووە، نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ درێژه‌دان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوكاریی مرۆیی له باكووری خۆرئاوای سووریا، پێویستی بەوههیه هه‌ندێك "شێواز لە شوێنی خۆیاندا بێت"، ئاماژه به‌وه‌شكراوه "دوو مەرج کە لەلایەن ده‌سه‌ڵاتی سووریاوه خراونه‌تەڕوو مایه‌ی قبوڵكردن نیین".
هه‌روه‌ها له دۆكیومێنتهكهدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سووریا كه له نامه‌كه‌دا هاتووه ئه‌وه‌یه "نابێت نەتەوەیەکگرتووەکان پەیوەندیی لەگەڵ ئەوانه‌دا درووست بکات کە وه‌ك تیرۆریست راگەیەندراون" و باس له‌وه‌كراوه رێكخراوه‌كه و هاوبەشەکانی ناچاره پەیوەندی لەگەڵ كاره‌كته‌ره ده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كانی بدات و ئەم پەیوەندییەش لەگەڵ بڕیاره‌کانی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتیدا بگونجێت.
له دۆكیومێنتهكهدا ئاماژە بەوەشکراوە، پرسێكی دیكه كه گرفتی له‌سه‌ره و له نامه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سووریادا ده‌ستنیشانكراوه، "دابەشکردنی هاوکارییهكانه لەلایەن کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و مانگی سووری سووریا لە باکوری رۆژئاوای وڵاته‌كه" و جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه یه‌ك ناگرێته‌وه لەگەڵ سەربەخۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەو پێیەی ئەو دوو دامەزراوەیە لە ناوچەکەدا بوونیان نییه ئه‌نجامدانی كاره‌كه كرده‌یی نییه.
باس لهوهشكراوه، ژماره‌یه‌ك پرسی دیکە لە نامەکەی ده‌سه‌ڵاتی سووریادا هه‌ن كه پێویسته لێکۆڵینەوەیان له‌باره‌وه بکرێت و دانوستانەکان به‌رده‌وامن بۆ نوێکردنەوەی میکانیزمی هاوکارییكردنی سووریا لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانهوه.