Hakan Çopur
13 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
نیویۆرك – AA
ناوۆمی ئۆساكای ژاپۆنی توانی پاڵەوانێتی ئهمریكای كراوه بۆ تێنس بەدەست بهێنێت دوای سەرکەوتنی بەسەر یاریزانی بێلارووسی، ڤیكتۆریا ئازارێنكا.
لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە كه له شاری نیویۆرك بهڕێوهچوو، ناوۆمی ئۆساكا توانی به دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە له ڤیكتۆریا ئازارێنكا بهرێتهوه.
ناوۆمی ئۆساكا پێشتر دووجار گهیشتبووه پاڵهوانێتی تێنسی كراوهی ئوسترالیا.