یاریزانانی جیھانیی تێنسی سەر زەوی رەفایل نادال، ئاندی موڕاڵ، داڤید فێرێر لە دۆحەی پایتەختی قەتەر یاریی دەکەن.
بڕیارە یاریزانە جیھانییەکانی تێنسی سەر زەوی بچنە وڵاتی قەتەر، بەشداریی لە خولی ئیکسۆن مۆبیل- ExxonMobile بکەن.
پاڵەوانێتییەکە لە یاریگاکەی بورجی خەلیفە بەڕێوەدەچێ، رۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ دەستپێدەکا و تا رۆژی ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بەردەوام دەبێ.
خولی ExxonMobile میوانداریی ٢٥ یاریزانی جیھانی دەکا کە گرنگترینیان باشترین یاریزانی تێنسی جیھان رافایل نادالی ئیسپانی و ھاونیشتمانەکەی داڤید فێرێر، ھەروەھا یاریزانی ئینگلیزی ئاندی موڕای ناویان لە سەرەوەی لیستەکەدایە.
خولی ExxonMobile بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٣ بەڕێوەچوو، تا ئێستا بێ وەستان ساڵانە لەکاتی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێ.