ئیسلاماباد - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی پاکستان کرد و لەوێ چەند رێککەوتننامەیەکی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەئیمزا کرد.
دوای رێورەسمی ئیمزاکردنی رێککەوتننامەکان، ھەردوو سەرۆکوەزیران کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان سازدا.
ئەردۆغان گوتی: "پاکستان برای ئێمەیە و پەیوەندیی سیاسیمان زۆر باشە لەگەڵ ئەم وڵاتە، ھیوادارین پەیوندییشمان لە بوارەکانی دیکەدا باشتر بێ. کاتێ لەگەڵ بەرێز نەواز شەریف کۆبووینەوە و تاوتوێی چونێتی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانمان کرد. ئەمرۆ دەبینین کە پەیوەندییەکانمان لەم کاتەدا لە چ ئاستێکدایە."
ئەردۆغان هەروەها گوتی:"کردنەوەی ناوەندی یونس ئەمرە بۆ فێرکردنی زمانی تورکی لە پایتەختی پاکستان، نیشانی دەدا کە لە بواری کەلتوورییدا پەیوەندیمان روو لە گەشەیە. ھیوادارین پەیوەندیی ئابوورییش وەکو پەیوەندیی سیاسی و کەلتووری باشتر بێ."
دواتر ئەردۆغان و نەواز شەریف رێککەوتننامەی ژووری بازرگانیی تورکیا و ھێلی ئاسنی پاکستانیان ئیمزا کرد.