Sayed Khodaberdi Sadat,Rewa Mahmood Hasan
22 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2019
کابول - AA
فەرماندەی ناتۆ لە ئەفغانستان، سکۆت میلەر رایگەیاند، ''داعش بۆ ئەفغانستان رێکخراوێکی زۆر مەترسیدارە''.
سکۆت میلەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە کابولی پایتەخت رێکیخست رایگەیاند کە هێزەکانی ناتۆ پشتگیری لە هێزەکانی ئەفغانستان دەکەن و فشارەکانیان بۆسەر داعش زیاتر دەکەن و گوتی:
''داعش بۆ ئەفغانستان و ناوچەکە رێکخراوێکی زۆر مەترسیدارە".
فەرماندەی ناتۆ لە ئەفغانستان ئاماژەی بەوەدا کە لە هەرشوێنێک چالاکی داعشیان بینی لە چالاکیان دەخەن و ئاشکرای کرد لە نزیکەوە چاودێری ئەو دۆخە دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە وەک زاندراوە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان چالاکی خۆی دەنوێنێت.