Mustafa Deveci,Rewa Mahmood Hasan
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
قودس-AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند، "فڕۆکەی جەنگی F-35s کە لەدەستی ئیسرائیلدایە دەتوانێت بگاتە ئێران و سووریا و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
ناتانیاهو لەکاتی سەردانیدا بۆ بنکەی سەربازیی ئاسمانی نەواتیم تایبەت بە سوپای ئیسرائیل لە باشووری وڵاتەکەی گوتەیەکی پێشکەش کرد.
ناتانیاهو لە بەردەم فڕۆکەی F-35s لە بنکە ئاسمانیەکە روونکردنەوەی داو گوتی، "ئێران لەم ماوەیەدا هەڕەشەی ئەوە لە ئیسرائیل دەکات کە لەناوی دەبات. دەبێت بیرتان بهێنمەوە کە ئەم فڕۆکانە دەتوانن بگەنە ئێران و سووریا و هەموو شوێنێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە زوو زوو ئامانجیانە چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنن و رایگەیاند کە ئەگەر ئیسرائیل بەتەنیاش بێت رێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.