Hakan Çopur,Rewa Mahmood Hasan
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
دوای ئەوەی باڵیۆزی بەریتانیا لە واشنتۆن کیم دارۆچ دەستەواژەی "بێ دەسەڵات"ی بەرامبەری بەکارهێنابوو، وەڵامەکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ درەنگ نەکەوتن و دەستەواژەی "گەمژە"ی بەرامبەر ناوبراو بەکارهێنا.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رەخنەی لە دارۆچ گرت.
ترەمپ دەڵێت، "ئەو تەیرەی بەریتانیا بەسەر ئەمریکایدا سەپاندووە ئێمە ناخاتە جۆشوخرۆشهوه، پیاوێکی زۆر گەمژەیە. نێردراوەکە، دەبێت سەرەتا لەبارەی دانوستانە دۆڕاوەکەی برێکسیتەوە لەگەڵ وڵاتی خۆی و سەرۆکوەزیران مای دا قسە بکات".
ترەمپ جارێکی تر ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تێریزا مای بە خراپی پرۆسەی برێکسیتی بەڕێوەبردووە و گوتی، "باڵیۆز ناناسم بەڵام پێیان گوتم کە گەمژەیەکە شانازی بەخۆیەوە دەکات. پێی بڵێن کە ئەمریکا تائێستا خاوەنی باشترین سوپا و ئابووری جیهانەو ئەمانەشی تا دێت بەهێزتر دەبن. سوپاس سەرۆک!"