Mazin Majeed Asaad Baqal,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2018
مووسڵ - AA
ئاوارەکانی شاری مووسڵ کە لەگەڵ سەرهەڵدانی پێکدادانەکان لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق، تووشی وێرانکارییەکی گەورە بووتەوە لە کەمپەکانی دەرەوەی شارەکە کە لە خێوەت درووستکراون، ژیانێکی سەخت بەڕێدەکەن.
ئەو ئاوارانە کە بە هۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەی بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شارەکە لە ساڵی ٢٠١٦دا، دەربەدەربوون و ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و لە کەمپەکانی چواردەوری مووسڵ نیشتەجێکراون، بە هۆی هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵەوە ژیانیان قورس‌تر و ناڕەحەتتر بووە.

لە کەمپی جەدعە کە دەکەوێتە ناحیەی گەیارەی باشووری مووسڵ، نزیکەی ١٠ هەزار لە دانیشتوانی شارەکە نیشتەجێن. بە هۆی باران بارینەوە، کەمپەکە بووەتە دەریایەک لە قوڕاو و ژیان تیایدا زۆر سەخت بووە، ئەم دۆخەش زۆرترین کاریگەریی لەسەر ژنان و منداڵان هەیە.
سەرەڕای ئەوەی کە ساڵێک بەسەر رزگارکردنی مووسڵدا تێپەڕیوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی لە زۆر ناوچەی شارەکە شوێنی مانەوە، ئاستی ئاسایش و هەلی کار کەمن و داروپەردووی وێرانکارییەکان هەڵنەگیراونەتەوە، هاووڵاتییان ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.
ئاوارەکان بە ئومێدی دووبارە بنیاتنانەوە شارەکەیان و گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵیان ژیان بەڕێدەکەن و ئاواتەخوازن لەگەڵ کۆتاییهاتنی مەینەتییەکانی ژیانی نێو کەمپ، بەزوویی بگەڕێنەوە شارەکەیان.

حه‌لیمه محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 35 ساڵ كه دایكی پێنج منداڵه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌ترسێت منداڵه‌كانی به هۆی كه‌میی خۆراك و نه‌بوونی پاككه‌ره‌وه و هه‌لومه‌رجی خراپی كه‌مپه‌كه‌وه نه‌خۆش بكه‌ون و گوتی: "دوای داعش هێشتا ژیان له مووسڵ ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه. بهیارمهتییهكان له ژیاندا ماوین. له هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ین. له وه‌رزی زستاندا ژیانی كه‌مپ زۆر سه‌خته".
سه‌ماح حه‌مه‌د ته‌مه‌ن 25 ساڵ باس له‌وه ده‌كات كه له عێراقدا خۆشییان نه‌بینیوه و گوتی: "هاوسه‌ركه‌م مردووه و ناچارم چوار منداڵ به‌خێوبكه‌م. پێویسته به‌رپرسان ببینن چۆن ده‌ژیین. له جه‌نگدا نه‌مردین، به‌ڵام مه‌حكومی ئه‌م ژیانه بووین كه بێخۆراكین و هه‌لومه‌رجی ژیانمان زۆر سه‌خته".
سەماح حه‌مه‌د ده‌ڵێت ده‌یانه‌وێت ساتێك زووتر شاره‌كه بنیاتبنرێته‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و ساتێك زووتر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت تا سه‌دان هه‌زار ئاواره بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان.