مەغریب لە تشرینی دووەمدا میوانداری لووتکەی دارایی ئەفریقا ٢٠٢٥ دەکات
Sudan
ئیستانبوڵ - AA
لە ڕۆژانی ٣-٤ی تشرینی دووەمدا، لە شاری کازابلانکا لە مەغریب، پێنجهەمین لووتکەی دارایی ئەفریقا بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە لە بارەی لووتکەکە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە لووتکەی دارایی ئەفریقا ٢٠٢٥ (AFIS 2025)دا، زیاتر لە هەزار ٢٥٠ ڕێبەری دارایی و دەسەڵاتی گشتیی کۆدەبنەوە بۆ دیاری کردنی نەخشەڕێگایەک بۆ سەروەری دارایی کیشوەرەکە.
لە لووتکەکەدا تاوتوێی ئەو گۆڕانکاریانە دەکرێت کە پێویستن بۆ ئاشکرا کردنی توانای دارایی ئەفریقا.
ئامانجی لووتکەکە کە کاراکتەرە پێشەنگەکانی دارایی کەرتی گشتیی و تایبەت کۆدەکاتەوە، کارکردنە بۆ ئەوەی واز لە پشت بەستن بە سەرمایەی دەرەکی بهێنرێت و، بەرەو سەروەری دارایی ناوخۆ و بەردەوام بڕۆن و، پشتیوانی لە گەشەی گشتگیر و ئامانجەکانی پان-ئەفریقا بکرێت.
سەرۆکی لووتکەی دارایی ئەفریقا، ئەمیر بن یەحمەد کە لە ڕاگەیاندراوەکەدا بۆچوونەکانی خراونەتەڕوو دەڵێت: "ئەم چاپە لە کازابلانکا ڕەنگدانەوەی بەپەلەی نوێ کردنەوەی ئامڕازەکانمان و ئاڕاستەکردنی سەرمایەی خۆمانە بۆ پرۆژە ستراتیجییەکان".
یەحمەد جەختی لەسەر ئەوە کردەوە پێویستە سەروەری دارایی بکرێتە بەردی بناغەی گەشە و گشتگیریی لە کیشوەرەکەدا.
جێگری سەرۆکی ناوچەی ئەفریقا دامەزراوەی نێودەوڵەتیی دارایی (IFC)، ئەسیوپی تافارا باسی لەوە کرد لە لووتکەی دارایی ئەفریقا ٢٠٢٥دا، سەرکردەکانی پیشەسازی دارایی کیشوەرەکە کۆدەکەنەوە و، سەرنجیان لەسەر پەرەپێدانی ڕێگەی نوێ دەبێت بۆ دابینکردنی سەرمایەی تایبەت بۆ دامەزراندن، بەهێزکردن و گەشەی ئابووریی گشتگیر.
گوتیشی: "بە کڕیار و هاوبەشەکانمان دەڵێین ئەمە شوێنە دروستەکەیە بۆ ئەوەی گوێبیستی ئەو بەرهەمە داراییانە بن کە ستراتیجییە بازرگانییەکانیان دەکەن بە کردار".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
