Utku Şimşek
15 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە، ئەحمەد بایکارای لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئەفریقا دەستگیر کرد، کە لە سووریا هێرشی تیرۆریستیی کردووەتە سەر بنکەکانی سوپای تورکیا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، میت لە ئەنجامی کاری هەواڵگریی بۆی دەرکەوت ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە بایکارا بەشداری کردووە لەو هێرشانەی کراونەتە سەر ناوچەکانی بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لە شاری ئیدلبی سووریا و کاروانێکی سوپای تورکیا.
تیرۆریست ئەحمەد بایکارا دوای ئەوەی دەرکی بەوە کردووە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە، بەرەو ئەفریقا هەڵاتووە.
بایکارا کە پیلانداڕێژەر و جێبەجێ کاری کردەیەکی زۆر بووە بۆ سەر سوپای تورکیا، لە هەڵمەتێکی میتدا لە ئەفریقا دەستگیرکرا.
دوای دەستگیرکردنی، تیرۆریست بایکارا دانی بەو کردانەدا ناوە کە لەو دیو سنوورەوە کراونەتە سەر سوپای تورکیا و، باسی ئەو کارانەی کردووە کە پیلانی داناوە لە زۆر شوێنی هەستیاری تورکیا ئەنجامیان بدات و، ئەو کەسانەشی ئاشکرا کردووە کە کاری لەگەڵدا کردوون.