Zana Natık Kerem
06 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2025
ھەولێر ــ AA
سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە عێراق، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند کە پێویستە لە عێراق چەک تەنھا لە دەستی سوپا و ھێزە ئەمنییەکاندا بێت و ئاماژەی بەوەشدا کە نابێت، چەکی بێ مۆڵەت و گرووپی چەکداری نایاسایی لە عێراق بوونیان ھەبێت.
موقتەدا سەدر لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بەبۆنەی ١٠٤ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی: "ئومێد دەکەم لە ساڵیادی ١٠٤ ھەمین دامەزراندنی سوپای عێراق، سەرجەم فەرماندە و ئەندامانی سوپا لەسەر بەڵێنەکانیان بۆ خۆشەویستی و پاراستنی نیشتمان بەردەوام بن، چونکە نیشتمانی شایانی ئەوەیە قوربانی بۆ بدەیت".
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداوە کە پێویستە لە عێراق، چەک تەنھا لە دەستی سوپا و ھێزە ئەمنییەکاندا بێت و ڕایگەیاندووە: "نەخێر، ھەزار جار نەخێر بۆ چەکی بێ مۆڵەت و گرووپە نایاساییەکان لە عێراق".