Ekip
13 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2022
کیێڤ - AA
موفتی فەرمانگەی ئایینی موسڵمانانی ئۆکراینا، سەعید ئیسماگیلۆڤ، بەمەبەستی شەڕ دژ بە سەربازانی رووسی پەیوەندی کرد بە هێزەکانی بەرگریی ئۆکرایناوە.
لە بڵاوکراوەیەکی وێنەییدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ئیسماگیلۆڤ، بە جلی سەربازانی وڵاتەکەیەوە، لەگەڵ ئەندامانی هێزەکانی بەرگریی ناوچەی کیێڤ وێنەی گرتووە.
ئیسماگیلۆڤ کە بەرەچەڵەک تەتەرە، خۆی و یاوەرانی بە ''هێزەکانی بەرگریی دژ بە تیرۆر'' ناساند، رایگەیاند: ''ئەم کەسە نیشتمانپەروەرانەی لە کاتی ئاشتییدا ناسیووتانن، لە ناکاو لە کاتی جەنگدا دەبنە برا''.
پێشتر ئیسماگیلۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد بوو کە بەهۆی هێرشەکانی رووسیاوە بۆ سەر ئۆکراینا ژمارەیەکی زۆر موسڵمان ناچار بە هەڵاتن هاتوون و بوونەتە پەنابەر و، رایگەیاندبوو: ''وەک موفتی موسڵمانانی ئۆکراینا، داوا لە موسڵمانانی ئۆکراینا دەکەم پشتیوانی لە سوپا و دەوڵەتەکەمان بکەن''.