Sefa Mutlu
13 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی یۆنان، کیریاکۆس میچۆتاکیس کرد.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، کاتەکانی نیوەڕۆ شوێنی حەوانەوەی لە کسکلی جێهێشت و چوو بۆ کۆشکی واحدەددین.
ئەردۆغان لەوێ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یۆنان میچۆتاکیس لەمیانی خوانی نیوەڕۆ کۆبووەوە.
خوانەکە کە بە داخراوی بە رووی راگەیاندندا بەڕێوەچوو، کاتژمێر ١٤:٠٠ دەستی پێکرد.