Washington DC
واشنتۆن – AA
موسڵمانانی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی گوته‌كانی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئیسلام.
كۆنسه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-ئیسلام كه یه‌كێكه له رێكخراوه هه‌ره گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیی موسڵمانان له ئه‌مریكا سه‌باره‌ت ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئیسلامفۆبیا له فه‌ڕه‌نسا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هۆشداری دراوه به‌و موسڵمانانه‌ی ئه‌مریكا كه ده‌یانه‌وێت گه‌شت بۆ فه‌ڕه‌نسا بكه‌ن ئاگاداری خۆیان بن به‌هۆی كردنه‌ئامانجی موسڵمانانی فه‌ڕه‌نسا، مزگه‌وت و دامه‌زراوه ئایینییه‌كان له‌و وڵاته له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نساوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هێرشكردنه سه‌ر دوو ژنی موسڵمان له پاریس به چه‌قۆ بیری موسڵمانانی ئه‌مریكا خراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆنسه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-ئیسلام، نیهاد عه‌واد له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌ڵمه‌تی نالۆجیكیانه‌ی حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا به‌رامبه‌ر موسڵمانان كۆتایی پێ بهێندرێت و ئیدانه‌ی گوته‌كانی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ده‌كات له‌باره‌ی ئیسلام.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن