Gülbahar Sayım,Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2016
بوجومبورا - AA
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی بوروندی، شێخ سادقی كاجاندی رایگه‌یاند، رێكخراوی تیرۆرستی داعش هه‌وڵده‌دات گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت و په‌لكێشی ریزه‌كانی خۆی بكات.
كاجاندی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، داعش گه‌نجانی مسوڵمانی بوروندی كردووه‌ته ئامانج و گوتی: "هه‌واڵی زۆرمان پێده‌گات سه‌باره‌ت به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی گه‌نجانی مسوڵمانی بوروندی له‌لایه‌ن داعشه‌وه. نزیكه‌ی 10 گه‌نجی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراو به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌شقه‌كانی داعشدا رۆیشتوون بۆ كۆماری كۆنگۆ".
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه ئیسلام ئایینێكه فه‌رمان به ئاشتی ده‌كات و گوتی: "پێویسته بێ دواكه‌وتن گه‌نجه‌كان له ده‌ستی داعش رزگاربكرێن. پێویسته له‌سه‌ر پێشنوێژ و وتارخوێنان كۆمه‌ڵگه بۆ هۆشیاربوون له‌باره‌ی گرنگیی ئاشتییه‌وه بانگهێشت بكه‌ن. ئایینه‌كه‌مان ئایینی جه‌نگ نییه به‌ڵكو ئایینی ئاشتییه".
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته هێشتا روونكردنه‌وه‌ی فه‌رمییان له‌وباره‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه. بوروندی كه نزیكه‌ی 10 ملیۆن دانیشتوانی هه‌یه، رێژه‌ی سه‌دا 5ی مسوڵمانه.
له‌لایه‌كیتره‌وه چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری ده‌ده‌ن داعش گرژیی سیاسی و قه‌یرانی ئه‌منیی ئه‌و وڵاته بقۆزێته‌وه و له گه‌نجان نزیك ببێته‌وه.