Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
02 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له شەش بۆ نۆی ئه‌م مانگه سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌ورووپا دەکات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس رایگه‌یاند، یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه، مایك پۆمپیۆ له شەشی ئایاردا بۆ فینلاند ده‌بێت و له‌وێ به‌شداری دەکات له ١١ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ئه‌نجوومه‌نی جه‌مسه‌ری باكوور، دواتر روو ده‌كاته به‌رلین و له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، هێیكۆ ماس كۆده‌بێته‌وه.
مۆرگان ئۆرتاگوس له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە پۆمپیۆ و مێركڵ له‌و كۆبوونه‌وه‌ی کە حەوتی مانگ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن نیگه‌رانییه هاوبه‌شه‌كانیان له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا، وڵاتانی به‌لقان، ئۆكراینا، رووسیا و چین تاوتوێ دەکەن.
هەشتی ئایاریش پۆمپیۆ ده‌گاته له‌نده‌ن و له‌وێش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، جێرمی هه‌نت كۆده‌بێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌ته‌كانی "كاره له پێشینه جیهانییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات" تاتوێ ده‌كرێن.
دوا وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی پۆمپیۆش بۆ گرین‌لاند ده‌بێت له نۆی ئه‌م مانگه.