Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند كه ئیداره‌ی سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ به شه‌رعی ناناسن بۆیه پابه‌ند نابن به رێنمایی ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ی دیپلۆماتكارانی وڵاته‌كه‌ی ڤێنیزوێلا جێ بهێڵن.
مایک پۆمپیۆ له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی مادورۆ كه رایگه‌یاندبوو به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی شه‌رعی ڤێنیزوێلا كوده‌تایه‌كی ئاماده‌كردووه ٧٢ كاتژمێریان داناوه تاكو دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكی وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵن، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتگیری واشنتۆنی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گواید ده‌ربڕی كه خۆی وه‌ك كه‌سێك كه به شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌رۆكایه‌تی ڤێنیزوێلا ده‌كات راگه‌یاندووه و گوتی: "ئاماده‌ین بۆ پشتگیریكردن له سه‌رۆك گوایدۆ بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی راگوزه‌ر و هێنانه‌دی ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كان هه‌روه‌ها دیاریكردنی ستاتۆ دیپلۆماتییه‌كان كه له ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه هه‌ن".
مایک پۆمپیۆ هه‌روه‌ها دوای لێدوانه‌كه‌ی گوایدۆ به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كه‌ی مادورۆ له راگهیهندراوهكدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به مانه‌وه‌ی دیپلۆماتكارانیان له ڤێنیزوێلا.
مایک پۆمپیۆ جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی دیپلۆماتكارانیان له ڤێنیزوێلا ناكشێننه‌وه و گوتی: "ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڤێنیزوێلا، حكوومه‌تی سه‌رۆكی راگوزه‌ر گوایدۆ كه نوێنهرانمانی بانگهێشتكردووه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه رێك ده‌خات. وای بۆ ناچین رژێمی سه‌رۆكی پێشوو، نیكۆڵاس مادورۆ یاسا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێ بدات په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بپچڕێندرێن یان دیپلۆماتكارانمان وه‌ك كه‌سانی نه‌ویستراو رابگه‌یه‌نێت".