Lokman İlhan,Ramal Abdullah Mahmood
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
كاراكاس – AA
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ هۆشداریدا له‌وه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی وریا و ئاماده بن به‌رامبه‌ر مه‌ترسی ئه‌نجامدانی كوده‌تا.
دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له كاراكاس-ی پایته‌خت، نیکۆلاس مادورۆ له رێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هاووڵاتییانی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بڕیووه و ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێری داناوه بۆ ئه‌وه‌ی دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكی ڤێنیزوێلا جێ بهێڵن.
سەرۆکی ڤێنیزوێلا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له گوته‌كانی پێشتریشیدا زوو زوو باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و گرژیه‌ی له وڵاته‌كه‌ی هه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی كوده‌تایه و داوای له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كرد هه‌ستیار بن و گوتیشی: "داوا له گه‌لی بوێر و جه‌نگاوه‌ری ڤێنیزوێلا ده‌كه‌م له كاتێكدا له لایه‌ك به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به كاره‌كانیان و خوێندنیان له لایه‌كی دیكه له ئاماده‌باشیدابن و بۆ به‌رگریكردن له سه‌قامگیری وڵات له كۆڵانه‌كان بمێننه‌وه. ڤێنیزوێلا ئاشتی ده‌وێت نه‌وەك كوده‌تاچی و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ده‌ره‌وه".
سەرۆکی ئەنجوومەنی دامه‌زرێنه‌ری ڤێنیزوێلا و جێگری سه‌رۆكی پارتی یه‌كگرتووی سۆسیالیست، دیۆسدادۆ كابیللۆ له میانی گوتارێك له‌و كۆبوونه‌وه‌ی له لایه‌ن پارته‌كه‌ی رێكخرابوو له كاراكاس، داوای له هاووڵاتییان كرد هه‌موو ئێواره‌یه‌ك له بەردەم كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی میرافلۆرس كۆببنه‌وه.