Alaattin Doğru
26 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2021
پاریس- AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان نامێنێتەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن لە میانی سەردانێکی فەرمیدا بۆ دبلن پایتەختی ئیرلەندا باسی لە بەرەوپێشچوونەکانی ئەفغانستان کرد و ئەوەی خستەڕوو کە دوای تەقینەوەکانی نزیک فڕۆکەخانەی حامید کارزای رەوشی ئەمنی ناوچەکە لەبار نییە.
ماکرۆن باسی لەوەش کرد کە دەربارەی ئەفغانستان لەگەڵ هاوپەیمانە ئەمریکییەکانیان لە هەماهەنگیدان، هەروەها باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە کابوڵ دەکشێننەوە، گوتیشی: "بە هۆکاری ئەمنی لە ئیستادا کارەکانی باڵیۆزخانەکەمان لە کابوڵ ناوەستن و کارەکان لە پاریسەوە ئەنجام دەدرێن".
ئاشکرایشی کرد کە فەڕەنسا تا ئێستا دوو هەزار و ٦٠٠ کەسی گواستووەتەوە و بەردەوامیشن لە گواستنەوەی ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەفغانستان جێبهێڵن.