Sayed Khodaiberdi Sadat
27 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2021
کابوڵ/ ئەنقەرە- AA
دوای دوو پەلامارە تیرۆرستییەکەی نزیك فڕۆكهخانهی حامید كارزای له کابوڵ پایتەختی ئەفغانستان، چوار تەقینەوەی دیکەش ئەو شارەیان هەژاند کە بە گوتەی تاڵیبان هۆکارەکەی لەناوبردنی کۆمەڵێک ئامێری سەربازیی بووە لەلایەن هیزەکانی ئەمریکاوە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە کابوڵ ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوای پەلامارە تیرۆرستییەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی حامید کارزای، دەنگی چوار تەقینەوەی دیکە بیستراوە.
گوتەبێژی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاهید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە هۆکاری تەقینەوەکان ئەوە بووە کە هێزەکانی ئەمریکا لەناو فڕۆکەخانەکەدا کۆمەڵێک کەرەستەی سەربازی خۆیان لەناوبردووە.
دەربارەی ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکانیش، کەناڵی بی بی سی هەواڵ ئەوەی بڵاوکردەوە کە لە دوو تەقینەوەی یەکهمدا ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٠ کەسی دیکەش برینداربوون.