Selen Temizer
28 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2022
بڕۆكسڵ – AA
گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی ناتۆ له‌م ٣٠ ساڵه‌ی دواییدا كه له مانۆڕی وشكانی، ئاسمانی و ده‌ریایی پێكدێت له‌و كه‌شه سارده‌دا له نه‌رویجی هاوسێی رووسیا به‌رده‌وامه.
ئه‌م مانۆڕه‌ی ناتۆ كه له ١٤ی ئاداره‌وه له نه‌رویج ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وامه.
ناتۆ له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه، هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه كه ناوی لێندراوه Cold Response دراوه و په‌یوه‌ندی نییه به هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا.
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له وڵاتێكی هاوسنووری رووسیا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ناتۆ بێت، فینله‌ندا به‌شداری تیادا ده‌كات و گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنه له‌م ٣٠ ساڵه‌ی رابردوو له جه‌مسه‌ری باكوور ئه‌نجام بدرێت بووه‌ته جێی سه‌رنج.
باس له‌وه ده‌كرێت له لووتكه‌ی ناتۆ كه بڕیاره مانگی حوزه‌یران له مه‌درید ئه‌نجام بدرێت تاوتوێی بوونه ئه‌ندامی سوید و فینله‌ندا ده‌كرێت له ناتۆ. له ره‌وشێكی له‌م جۆره‌دا رووسیا له به‌ری باكووره‌وه هه‌زار و ٣٠٠ كیلۆمه‌تر سنووری ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی نوێی ناتۆدا.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه كه له ١٤ی مانگه‌وه ده‌ستی پێكردووه ٣٠ هه‌زار سه‌رباز له ٢٧ وڵاته‌وه تیایدا به‌شدارن. هه‌روه‌ها ٢٢٠ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و ٥٠ كه‌شتی كه دووانیان كه‌شتی فڕۆكهههڵگرن به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن و بڕیاره مانۆڕه‌كان یەکی نیسان ته‌واو ببن.
له كاتی مانۆڕهكاندا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكی سه‌ر به ناتۆ له باكووری نه‌رویج كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌مریكا و نه‌رویج ئاماژه‌یان به‌وه دا كه رووداوه‌كه له كاتێكدا بووە كه ره‌وشی كه‌شوهه‌وا ناله‌بار بووه، به‌ڵام له هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه.