Nazir Aliyev Tayfur
28 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2022
كیێڤ – AA
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسكی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی دانوستانه‌كان له ئیستانبوڵ رایگه‌یاند:" ده‌رفه‌ت و پێویستییه‌ك هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رووبه‌ڕوو له توركیا".
زێلێنسكی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی دانوستانی نێوان شانده‌كانی رووسیا و ئۆكراینا له توركیا دوا.
سه‌رۆكی ئۆكراینا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كاری له‌پێشینه‌یان دانوستانه‌كانن و گوتی: "گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كانمان له‌پێشه. به‌پێی ئه‌وه‌ی به من گوتراوه ده‌رفه‌ت و پێویستییه‌ك هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رووبه‌ڕوو له توركیا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه ژیان له ئۆكراینا ئاسایی بێته‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاك و رێزگرتن له سه‌روه‌ری وڵات گفتوگۆ هه‌ڵناگرێت.