Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاشكرایكرد هێرشه ئاسمانییه‌كان له‌نێو سنووره‌كانی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" له سووریا كه بوونه‌ته هۆی كوژران و برینداربوونی سه‌دان كه‌س و ده‌ربه‌ده‌ربوونی زیاتر له ١٥٠ هه‌زار كه‌س "مایه‌ی نیگه‌رانیین".
ئیمانوێل ماكرۆن له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه "هه‌ڵكشانی ئاستی توندوتیژیی له ناوچه‌ی ئیدلب مایه‌ی نیگه‌رانییه. له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی رژێم و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ماكرۆن تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دۆخی مرۆیی له سووریا هه‌ستیاره و ناكرێت هیچ بژارده‌یه‌كی سه‌ربازیی قبووڵ بكرێت و جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان خوازیارن توندوتیژیی كۆتایی بێت و پشتیوانیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی ده‌كه‌ن.