Yusuf Özcan
20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2020
پاريس - AA
سەركۆمارى فەڕەنسا، ئيمانوێل ماكرۆن بە توندی سەركۆنەى ئەو هێرشانەی کرد كە رژێمى ئەسەد چەند هەفتەيەكە لە دژى خەڵكى سڤيل لە ئيدلب ئەنجامی دەدات.
ماكرۆن، بەر لە دەستپێكردنى "لووتكەى سەركردەكانى يەكێتى ئەورووپا" لە برۆكسل، لێدوانى بۆ رۆژنامەنووسان دا.
ماکرۆن گوتى: "زۆر بە توندى سەركۆنەى ئەو هێرشانە دەكەم كە رژێمى ئەسەد چەند هەفتەيەكە لە دژى خەڵكى سڤيل لە ئيدلب ئەنجامی دەدات".
ئيمانوێل ماكرۆن، راشيگەياند ئەوان ناتوانن رووداوەكانى ئيدلب پشتگوێ بخەن و گوتى: "ئەمڕۆ و چەند هەفتەيەكە لە ئيدلب خراپترين رەوشى مرۆيى دەگوزەرێت. زۆر بە توندى سەركۆنەى ئەو هێرشانە دەكەم كە رژێمى ئەسەد چەند هەفتەيەكە لە دژى خەڵكى سڤيل لە ئيدلب ئەنجامی دەدات".
سەرکۆماری فەڕەنسا ئاماژەى بەوەش كرد كە هێرشەكانى ئيدلب خەڵكى سڤيل و بنكە تەندروستييەكانيشى كردۆتە ئامانج.
ماکرۆن جەختى لەسەر بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر كردەوە و ويستى خۆى بۆ دەركردنى بڕيارێك لەلايەن ٢٧ وڵاتى ئەندام لە يەكێتى ئەورووپا دەربارەى ئەو بابەتە خستەڕوو.
ئيمانوێل ماكرۆن، داواى لە ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى كرد بەرپرسيارێتى خۆى جێبەجێ بكات و گوتى: "هيچ شتێك پاساو نييە بۆ رێز نەگرتن لە ياسا مرۆڤايەتيیە نێودەوڵەتييەكان".