جيهان

لەچالاکی خستنی ڕۆژدا بیلەن-ی بەناو بەرپرسی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە لە سلێمانی

لە شاری سلێمانی ڕۆژدا بیلەن لەچالاکی خرا کە یەکێکە لە بەناو بەرپرسانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە.

Zafer Fatih Beyaz  | 19.03.2024 - نوێکردنەوە : 19.03.2024
لەچالاکی خستنی ڕۆژدا بیلەن-ی بەناو بەرپرسی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە لە سلێمانی

Ankara

ئەنقەرە - AA

دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی (میت)، بەناو "بەرپرسی گشتیی ژنانی کۆمەڵگەی گەنجان"ی ڕێکخراوی تیرۆریستيی پەکەکە/کەجەکە، ڕۆژدا بیلەن-ی لە شاری سلێمانی لەچالاکی خست.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، میت بۆی دەرکەوت بیلەن کە ناوە نهێنییەکەی "بیشەنگ بروسک"ە لە قەزای پێنجوێنی سەربە شاری سلێمانيیە.

تیرۆریست بیلەن، لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لە شاری سلێمانی لەچالاکی خرا.

بیلەن کە لە ساڵی ٢٠١١دا پەیوەندی بە ڕێکخراوەکەوە کردووە، لەلایەن یەکەمین دادگای قورسی ئەسکیشەهرەوە بە تاوانی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی چەکداری" داوا کراو بووە و ناوی لە لیستی شینی تیرۆریستە داواکراوەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın