Ayşe Şensoy Boztepe
18 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەچالاکی خستنی سێ تیرۆریستیی پەکەکەی لە ناوچەکانی خواکورک و ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە بەردەوامی هەڵمەتەکانی سوپای تورکیا کراوە بۆ لەچالاکی خستنی تیرۆریستان لە لانەکانی خۆیاندا.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی پێداگرانە درێژەیان هەیە لە ناوچەکانی خواکورک و ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق سێ تیرۆریستیی پەکەکە لەچالاکی خراون و هاتووە؛ "پێداگرین لە وشککردنی تیرۆر لە ڕەگ و ڕیشەیەوە".