Dmitri Chirciu
24 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2025
مۆسکۆ - AA
پارێزگاری ھەرێمی ئامور لە ڕۆژھەڵاتی ڕووسیا، واسیلی ئۆرلۆڤ ئاماژەی بەوە کرد فڕۆکەیەکی جۆری "An-24" کە ٤٣ سەرنشین و شەش کارمەندی فڕۆکەوانی ھەڵگرتووە، لە ڕادار ونبووە و کارەکانی گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
لە پۆستێکیدا کە لە كەناڵی تێلیگرام بڵاویکردەوە، ئۆرلۆڤ باسی لەوە کرد بەپێی ئەو زانیارییانەی لە خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانەوە بەدەستی گەیشتووە، فڕۆکەیەکی جۆری "An-24" لە ڕادار ونبووە.
ئۆرلۆڤ ئاماژەی بەوە کرد گەڕان بە دوای ئەو فڕۆکەیەدا بەردەوامە کە گەشتی بلاگۆڤەشچێنسک-تیندا ئەنجام دەدات و، ڕایگەیاند: "بەپێی ئامارە بەراییەکان ٤٣ سەرنشین لەنێویاندا پێنج منداڵ لەگەڵ شەش کارمەندی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەکەدان. ھەموو توانا و ئامڕازێکی پێویست بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەکە خراونەتەگەڕ".