جيهان

لە سەرانسەری جیهان موسڵمانان لەژێر هەڕەشەی کۆرۆنا جەژنی قوربان پیرۆزدەکەن

- موسڵمانان لە نەمسا، سوید و جۆرجیا و زۆریەک لە وڵاتانی جیهان، بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان نوێژی جەژنیان ئەنجامدا.

Aşkın Kıyağan  | 31.07.2020 - نوێکردنەوە : 31.07.2020
لە سەرانسەری جیهان موسڵمانان لەژێر هەڕەشەی کۆرۆنا جەژنی قوربان پیرۆزدەکەن

Burgenland

ڤییەنا - AA

موسڵمانان بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان نوێژی جەژنیان ئەنجامدا.

لە ڤییەنا-ی پایتەختی نەمسا موسڵمانان سەرلەبەیانی روویان لە مزگەوت کرد و پێکەوە بە لەبەرچاوگرتنی رێنمایی و خۆپارێزییەکان نوێژی جەژنیان ئەنجامدا.

پێشتر و لە کاتی جەژنی رەمەزاندا بەهۆی قەدەغەی پەرستشی بەکۆمەڵ لە نەمسا رێگە بە نوێژی جەژن نەدرا هەربۆیە ئەمە یەکەم جەژنی قۆناغی کۆرۆنایە کە تیایدا نوێژی جەژن ئەنجامبدرێت.

لە وڵاتی سوید بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) هاوشێوەی جەژنی رەمەزان، ئەم جەژنەش مۆڵەت بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە مزگەوتەکاندا نەدرا.

هەربۆیە بەشێکی موسوڵمانانی شاری ستۆکهۆڵم لە دوو یاریگای تۆپی پێدا بە لەبەرچاوگرتنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی نوێژی جەژنیان ئەنجامدا.

هەروەها وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیند لە تویتێکدا پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە تەواوی موسڵمانانی جیهان کرد.

لە لایەکی دیکەوە لە وڵاتی جۆرجیا موسڵمانان سەرلەبەیانی روویان لە مزگەوتەکان کرد و بەهۆی زۆری ژمارەکەشەوە بەشێکی موسوڵمانان لە دەرەی مزگەوتەکاندا نوێژییان کرد.

هەرچەندە هێشتا مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامن بەڵام لە سەرجەم مزگەوتەکانی جۆرجیا نوێژی جەژن کرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın