29 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2020
مۆسکۆ - AA
سندوقی جیهانیی بۆ سروشت (WWF) لە چالاکییەکدا بۆ راکێشانی سەرنجی خەڵک بۆسەر گۆڕانی ئاووهەوا و کێشەکانی ژینگە، بۆ ماوەی کاتژمێرێک گڵۆپەکانی کرملین، کڵێسای قەشە واسیل، تاوەری ئۆستانکینۆ، بینای پێشانگای VDNH و بیناکانی تایبەت بە دامەزراوە حکومییەکان و پەرلەمانی ئەو وڵاتەی کوژاندەوە.
ئەم چالاکییە بە دروشمی "هەموو کەس دەتوانێت بیکات" بەڕێوەچوو، ئەو رێوڕەسمەش ساڵانە بەر لە کوژاندنەوەی گڵۆپەکان لە مەیدانی سووردا ئەنجامدەدرا، ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامنەدرا.
سندوقی جیهانیی بۆ سروشت (WWF) لە ساڵی ۲۰۰۷ەوە دەستی بەم چالاکییە کردووە و تیایدا بۆ ماوەی کاتژمێرێک گڵۆپی بینا گرنگەکان لە شارە گەورەکانی جیهاندا دەکوژێندرێنەوە.
رووسیاش لە ساڵی ۲۰۰۹ەوە لەم چالاکییەدا بەشدارە.