لە دوای نیشتنەوەی فڕۆکەی رەشید دۆستوم تەقینەوەیەکی گەورە روویدا
- ماوەیەکی کەم لە دوای نیشتنەوەی فڕۆکەی جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئەفغانستان، رەشید دۆستوم کە لە شاری ئەنقەرەوە بۆ شاری کابول دەگەڕایەوە، تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول روویدا.
Afghanistan
کابول/ئەنقەرە - AA
ماوەیەکی کەم لە دوای نیشتنەوەی فڕۆکەی جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئەفغانستان، رەشید دۆستوم کە لە شاری ئەنقەرەوە بەرەو شاری کابول دەگەڕایەوە، تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول روویدا.
لەگهڵ نیشتنەوەی ئەو فڕۆکەیەی کە رەشید دۆستومی ھەڵگرتبوو، ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە پێشوازیان لە ناوبراو کرد.
بەپێی زانیارییهكانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە فڕۆکەخانەکە دهستیكهوتووه، لە دوای بەڕێکەوتنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی دۆستوم، لە نزیک ناوچەکە تەقینەوەیەکی گەورە روویداوە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.