Zehra Ulucak
24 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنى چارەسەر چاكبوونەتەوە، ١٦ مليۆنى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان، لە سەرانسەرى جيهان ١٦ مليۆن و ٢٧ هەزار و ١٥١ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون.
ریزبەندیى ئەو وڵاتانەى كە زۆرترين تووشبووی كۆرۆناى تێدا چاكبووەتەوە، بەمشێوەيەیه:
لە ئەمريكا (سێ مليۆن و ١٥٢ هەزار و ١٠٠)، لە بەڕازيل (دوو مليۆن و ٧٠٩ هەزار و ٦٣٨)، لە هيندستان (دوو مليۆن و ٣٣٦ هەزار و ٧٦٣)، لە رووسيا (٧٧٠ هەزار و ٦٣٩)، لە ئهفریقای باشوور (٥٠٤ هەزار و ١٢٧)، لە پێرو (٣٩١ هەزار و ١٤٤)، لە مەكسيك (٣٨٠ هەزار و ٤٩٢)، لە شيلى (٣٧١ هەزار و ١٧٩)، لە كۆلۆمبيا (٣٥٩ هەزار و ٧٩٢)، لە ئێران (٣٠٩ هەزار و ٤٦٤)، لە سعووديە (٢٨٠ هەزار و ١٤٣)، لە پاكستان (٢٧٥ هەزار و ٨٣٦) ولە ئەرژەنتين (٢٥١ هەزار ٤٠٠) تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
هاوكات لە توركيا ٢٣٧ هەزار و ١٦٥ تووشبوو بەسەر كۆرۆنادا سەركەوتوون.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له چین سهریههڵدا، دوای ئهوهی به تهواوی جیهاندا بڵاوبوویهوه، بووه پهتایهكی جیهانگیر.
تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ٢٣ مليۆن و ٥٠٤ هەزار و ٩٥٦ كەس تووشى ڤايرۆسەكە بوون و ٨١٠ هەزار و ٨٧٨ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.