Mustafa Melih Ahıshalı
24 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
ئيستانبوڵ - AA
گوتەبێژى دامەزراوەى وزەى ئەتۆمى ئێران، بەهرۆز كەمالوەندى، ئاشكرایكرد، هۆكارى تەقينەوەكەى بنكەى ئەتۆميى نهتهنز لە ئەسفەهان كارێكى تێكدەرانە بووە.
بەهرۆز كەمالوەندى، لە لێدوانێكيدا بۆ كەناڵى تەلەڤیزيۆنى عالەمى ئێرانى، رایگهیاند "هێزە ئەمنييەكانمان پێیانوایه تەقينەوەكەى نهتهنز بەهۆى كارێكى تێكدەرانەوە ئەنجامدرابێت".
كەمالوەندى، ئاشكراشیكرد وردەكاریى تەقينەوەكە لە رۆژانى داهاتوودا لەلايەن هێزە ئەمنييەكانەوە ئاشكرادەكرێت.
گوتەبێژى دامەزراوەى وزەى ئەتۆمى ئێران زانياریى لەسەر چالاكییە ئەتۆمييەكانى وڵاتەكەى دا و رایگهیاند: "زياتر لە ١٣٠ تەن ئاوى قورسى بەرهەمهێنراو هەناردەدەكەين. جگە لەوە سێ تەن يۆرانيۆمى پيتێنراومان بەرهەمهێناوە. ئەم بڕە لەسەرووى ئەوەيە كە لە رێككەوتنى ئەتۆمى دياريكراوە. لە سەرووى سێ تەن بەرهەمهێنراويش بە ئەوروپاشەوە هەناردەى چەند وڵاتێكى دەكەين".
رۆژی ٢ى تەمووز كەوتنەوەى ئاگر يان تەقينەوە لە ناوەندى ئەتۆميى نهتهنز، كە لە رووى چالاكييەكانى پيتاندنى يۆرانيۆم به ناوهندێكی گرنگ له ئێران لهقهڵهم دهدرێت، راگهیهنرا. لە ئاكامی ئهو رووداوەدا كە لە بەشى كۆنكريتى ناوەوەى ناوهندهكه روويدابوو، گيانلەدەستدان و یان برینداربوونی لێنهكهوتبوویهوه.
بەهرۆز كەمالوەندى، سەبارەت بە رووداوەكە رايگەياندبوو "زيانى ماددى بەرچاوى" لێكەوتووەتەوە.
هەروەها رووداوەكە، وەكو كارێكى تێكدەرانەى ئيسرائيل لە رۆژنامە نێودەوڵەتييەكان ئاماژەى پێكرابوو.