Ramal Abdullah Mahmood
24 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2017
بەیت لەحم – AA
ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی فەڵەستین لە شاری بەیت لەحەم-ی کەناری رۆژئاوا، لە نزیک خاڵێکی پشکنینی سەربازی ئاگریان لە ئامێرەکانی پشکنین بەردا.
ژمارەیەکی زۆری فەڵەستینییەکان لە نزیک خاڵی پشکنینی چوونە ژوورەوە لە بەشی باکووری بەیت لەحم گردبوونەوە و نوێژیان کرد.
دواتر فەڵەستینییەکان بەمەبەستی ئیدانەکردنی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا، ئامێرەکانی پشکنینیان سوتاند.
لەناوچەکە بەریەککەوتنێکی بچووک لە نێوان سەربازانی ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان روویدا. بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگی لە لایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە کاریگەری کردە سەر ئەوانەی گردبوونەوەکەیان ئەنجام دابوو.