Abdullah Shukur
23 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2017
تاران - AA
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی سیراچی سەر بە ویلایەتی کرمانی وڵاتی ئێران روویدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە لایەن پەیمانگای جیۆفیزیکی زانکۆی تاران بڵاوبووەتەوە، کاتژمێر ١٠:٠٢ی ئەمشەو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی سیراچی سەر بە ویلایەتی کرمانی وڵاتی ئێران روویدا.
لە راگەیەندراوەکەی پەیمانگای جیۆفیزیکی زانکۆی تاران ئاماژە بەوەشکراوە کە بومەلەرزەکە بە قوڵای ١٠ کیلۆمەتر لە ناوچەی سیراچی سەر بە ویلایەتی کرمانی هەژاندووە.
تاکو ئێستا ھیچ لێدوانێک لەبارەی زیانەکانی ئەو بومەلەرزەیە نەدراوە.